بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی ساڵی 2023 دا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، زیاتر لە 500 چەکداری داعش کوژراون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ساڵی 2023 دا لە هەرێمی کوردستانەوە 3000 بارهەڵگری چەک و کەرەستەی سەربازی و سووتەمەنی و لۆجستیکی پێویستی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، هێنراوەتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا.
هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵی هێرشی بێ وێنەی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریادایە لەم ساڵدا بڵاو کردەوە.
زۆربەی ئەو هێرشانە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک کێڵگە گاز و نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ئەنجام دراون.
Your Comment